هێمن هەورامی: دەنگەکانمان زیادیکردووە



لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەتی لە ژوری هەڵبژاردنی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت” زیاتر لە 86 هەزار دەنگ بۆ پارتی بووە”.

هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکەین بەو ڕێژە زۆرە بەشداری دەنگدانیان کرد و دەنگیان بە پارتی دا، و هیوادارین سبەینێ هاووڵاتیانیش بەڕێژەیەکی زۆر بەشداری هەڵبژاردن بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، پارتی بە سیستمی پێشکەوتووی دیجیتاڵی تەواوی شریتی هەڵبژاردنی گواستەوە بۆ ژووری هەڵبژاردن و بەپیی ئەوەی کۆمسیۆن بە ئێمەیداوە زیاتر لە 86 هەزار دەنگمان بەدەستهێناوە و زیاتر لە 20 هەزار دەنگ لە هەڵبژاردنی 2021 زیاترمان هێناوە.

بەپیی داتاکانی پارتی دەنگەکان بەمشێوەیەیە:

پارتی دیموکراتی کوردستان – 86775 دەنگ

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان – 50776 دەنگ

نەوەی نوێ     –      11078

7000 خێزان سودمەند دەبن لە بڕیارێکی حوکمەت
پێت 7000 خێزان سودمەند دەبن لە بڕیارێکی حوکمەت
بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بۆ 8 ماددە زیادكرا
دوات بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بۆ 8 ماددە زیادكرا
پەیوەندیدر