بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بۆ 8 ماددە زیادكرا



دابەشکردنی حەوتەمین سەبەتەی بەشەخۆراکی مانگانە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و ئەم مانگە بۆ یەکەمجارە لە ئەمساڵدا 8 ماددە پێکەوە دابەش دەکرێن.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشكردنی کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، “دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەم دەستیپێکردووە و بەردەوامە.

ڕاشیگەیاندووە، “یەکەم مانگە ئەو ماددانە پێکەوە دابەش دەکرێن، چونكە زۆرکات یەکێک لە پاقلەمەنییەکان دابەشکراوە و مانگی دواتر جۆرێکی دیکە دابەشكراوە.”

ئەم مانگە بۆ یەکەمجارە لە ئەمساڵدا (نۆک و ماش) زیاد دەکرێت؛ لەگەڵ ئەوانەشدا جگە لە ئارد کە هەر کەس 9 کیلۆ وەردەگرێت، 6 ماددەی دیکە دابەش دەکرێن.

ئەوەی ئەم مانگە دابەش دەکرێت بۆ هەر کەسێک ئەمانەیە: یەک کیلۆ شەکر، سێ کیلۆ برنج، یەک لیتر ڕۆنی زەیت، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، نۆک 250 گرام، لەتکەنۆک 250 گرام، ماش 250 گرام، نیسک 250 گرام.

هێمن هەورامی: دەنگەکانمان زیادیکردووە
پێت هێمن هەورامی: دەنگەکانمان زیادیکردووە
ڕاوێژكاری سودانی: پشكی عێراق زیادكراوە و بەهای دینار جێگیردەبێت
دوات ڕاوێژكاری سودانی: پشكی عێراق زیادكراوە و بەهای دینار جێگیردەبێت
پەیوەندیدر