دوابڕیار لە بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست درا



سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا.

دوا بەدوای بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست و ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە ژمارە (140) لە 25ـی 9ـی 2024، ڕەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی تەواوی فەرامنبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان درا.

بەپێی بڕیارەكە، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (140) لە 25ـی 9ـی 2024، هاوکات بۆ بەرژەوەندیی تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی بڕیاری بە هەمیشەیبوونیانی دا.

لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەستدا هاتووە، فەرمانبەرانی گرێبەست، بەپێی ئەو مەرج و پێداویستی و پێوەر و ڕێکارەکارە یاساییانەی، کە لە حکوومەتی فیدراڵ بۆ ئەم بابەتە جێبەجێ دەکرێت، دەبنە هەمیشەیی.

 

ڕاوێژكاری سودانی: پشكی عێراق زیادكراوە و بەهای دینار جێگیردەبێت
پێت ڕاوێژكاری سودانی: پشكی عێراق زیادكراوە و بەهای دینار جێگیردەبێت
دوو گەنج لەكاتی مەلەكردن خنكان
دوات دوو گەنج لەكاتی مەلەكردن خنكان
پەیوەندیدر