کۆمسیۆن بۆ دەنگدانی گشتی پەیامێك بە هاووڵاتیان دەدات



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”ئێمەش نازانین کە دەنگ بە کێ دەدرێت”.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کۆمسیۆن تەواوی ئامادەکارییەکانی کردووە و ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی دەنگدانی گشتی کە سبەینی بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، وەک کۆمسیۆن هەموو ئەو پڕوپاگەندانە ڕەتدەکەینەوە کە پەیوەندیدارن بە نهێنی دەنگدانی گشت دەنگدەران لە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی.

کۆمسیۆن ڕوونیشیکردۆتەوە، بژاردەی دەنگدەر لەمافی دەنگدان نهێنییە و بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک بە کۆمسیۆن و کارمەندەکانیشتیەوە ناتوانن لە ئامێرەکانی دەنگدان بزانن کە دەنگدەر دەنگی بە چ لایەنێک داوە.

کۆمسیۆن داوایەک لە لایەنەکان دەکات و دەڵێت، سەرجەم پاڵێوراوان و حزب و هاوپەیمانییەکان پابەندبن بە وەستاندنی بانگەشەی هەڵبژاردن، و داوا لە دەنگدەرانیش دەکەن هاوکاری کۆمسیۆن بن بە نەبردنی مۆبایل و کامێرا بۆسەر سندوقەکانی دەنگدان لە ڕۆژی دەنگدان.

دوو گەنج لەكاتی مەلەكردن خنكان
پێت دوو گەنج لەكاتی مەلەكردن خنكان
کەشناسی: جلوبەرگی زستانە لەبەر بکەن
دوات کەشناسی: جلوبەرگی زستانە لەبەر بکەن
پەیوەندیدر