کەشناسی: جلوبەرگی زستانە لەبەر بکەن



کەشناسی عێراق هاتنی بارستە ھەوایەکی سارد بۆ ھەرێم و عێراق ڕادەگەیەنێت و دەڵێت”پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عیراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە بارستە ھەوایە زۆر سارد لە تورکیاوە ڕوو لە ھەرێمی کوردستان و باکوری رۆژھەڵاتی عێراق دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
لە بلاوکراوەکەدا کەشناسی عێراق ڕێنمایی ھاوڵاتیان دەکات کە جل و بەرگی زستانە لەبەربکەن، بەتایبەت لە شەواندا چونکە شەوان کەش وھەوا زۆر سارد دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ کەشناسی ھەرێم بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت  لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و پلەکانی گەرماش پێنج پلە نزمدەبنەوە.

کۆمسیۆن بۆ دەنگدانی گشتی پەیامێك بە هاووڵاتیان دەدات
پێت کۆمسیۆن بۆ دەنگدانی گشتی پەیامێك بە هاووڵاتیان دەدات
نرخی زیڕ لەمساڵدا زیاتر لە 700 دۆلار بەرزبۆتەوە
دوات نرخی زیڕ لەمساڵدا زیاتر لە 700 دۆلار بەرزبۆتەوە
پەیوەندیدر