نرخی زیڕ لەمساڵدا زیاتر لە 700 دۆلار بەرزبۆتەوە



نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیھان ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد و دوو ھەزار و 700 دۆلاری تێپەڕاند.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەرداھات و یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە دوو ھەزار و 721 دۆلار.

ڕوونیشی كردەوە، لە بازاڕەكانی ھەرێمی کوردستانیش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 گەیشتە 682 ھەزار دینار و عەیارە 21 گەیشتە 600 ھەزار دینار، یەک مسقاڵ عەیارە 18ـش بە 515 ھەزار دینارە.

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە
شارەزایانی ئابووری پێیان وایە نرخی زێڕ لە چەند مانگی داھاتوودا و بە دیاریکراوی لە مانگی کانوونی یەکەمدا (12) زیاتر بەرزدەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت یەک ئۆنسە بگاتە سێ ھەزار دۆلار.

نرخی زێڕ بە تەنیا لە ئەمساڵدا زیاتر لە 30% بەرزبووەتەوە و بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکردووە.

ئەمساڵ زیاتر لە 700 دۆلاری چۆتەسەر
دانا وەرتی وتی، “لە 1 ی 1 ی 2024 تا ئەمڕۆ 19 ی 10 ی 2024 ئۆنسەی زێڕ لە 1984دۆلارەوە تا 2721 بەرزبوونی تۆمار كردووە، واتە لەماوەی ئەم ساڵ 737 دۆلار، كە لە مێژوودا نەبووە ئۆنسەی زێڕ لەماوەی ساڵێكدا ئەو ڕێژەیە بەرزبوونی كردبێت”.

ئەو زێڕنگەرە ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژی دوو شەممەی پێشووەوە زێڕ 55 دۆلار بەرزبۆتەوە و ئەم بەرزبوونە تەکنیکی پاڵپشت بووە و ڕەوشی جیهان و ئاڵۆزبوونی دۆخەکەش هۆکارێکی بەردەوامیە.

بپێی بەدواداچوونی (خەڵك) بۆ نرخی زێڕ، لەماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا نرخی زێڕ 109 دۆلار بەرزبۆتەوە.

 

کەشناسی: جلوبەرگی زستانە لەبەر بکەن
پێت کەشناسی: جلوبەرگی زستانە لەبەر بکەن
هەژماری من: دووشەممە مووچەکانتان وەرگرن
دوات هەژماری من: دووشەممە مووچەکانتان وەرگرن
پەیوەندیدر