لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە



لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” داوا لە دەنگدەرانی كوردستان دەكەین بە فراوانی بەشداری لە هەڵبژاردنی سبەی ٢٠ـی ئۆكتۆبەر بكەن”.

دەقی پەیامەکەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی:

جەماوەری خۆشەویستی كوردستان… بەناوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی پارتیمان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم بۆ سەركەوتنی گەورەی لیستی ١٩٠ـی پارتیمان لە دەنگدانی تایبەت دەكەین كە لە ڕۆژی ١٨ـی ئۆكتۆبەری ۲٠۲٤ بەڕێوەچوو.

وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ ڕۆڵی جوامێرانە و قارەمانانەی پارێزەرانی وڵات، ئەم متمانە گەورە و گرنگەی پێشمەرگە قارەمانەكان و دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت بە پارتیمان، مایەی سەربەرزی و شانازیی گەورەیە. هەروەك چۆن لە داستانە گەورەكاندا پێشمەرگە بە گیان و خوێنی پیرۆزی خۆیان بەرگرییان لە كوردستان دەكرد، بەم دەنگدانە فراوان و زۆرەیان بۆ لیستی ١٩٠ـی پارتیمان جارێكی دیكە سەنگەری بەرگری لە ئارامی كوردستان بۆ ئاوەدانی و خۆڕاگری زیاتر پاراست و بەمەش موژدەی سەركەوتنی گەورەتری پارتییان دا.

بە ناوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی پارتیمان دووبارە سوپاس و پێزانینمان بۆ تێكڕای دەنگدەرە بەڕێزەكانی دەنگدانی تایبەت و داوا لە دەنگدەرانی كوردستان دەكەین بە فراوانی بەشداری لە هەڵبژاردنی سبەی ٢٠ـی ئۆكتۆبەر بكەن تا كوردستان لە دەستی ئەمیندا بمێنێ. لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ۱۹ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٤.

هەژماری من: دووشەممە مووچەکانتان وەرگرن
پێت هەژماری من: دووشەممە مووچەکانتان وەرگرن
کاروان گەزنەیی: یەکێتی براوەی یەکەمی دەنگدانی تایبەتە
دوات کاروان گەزنەیی: یەکێتی براوەی یەکەمی دەنگدانی تایبەتە
پەیوەنیدر