کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتی نوێترین ئاماری دەنگدانی تایبەتی راگەیاند و باسی لەوەکرد، کە یەکێتی 31 هەزار دەنگی زیادی كردووە.
كاروان گەزنەیی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كەلە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبەكەی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، رایگەیاند: ساڵی 2021 یەكێتی نیشتمانی كوردستان 24 هەزار و 633 دەنگی تایبەتی لە پارێزگای سلێمانی بە دەستهێناوە، بەڵام لە ساڵی 2024 بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان 49 هەزار و 412 دەنگی هەبووە.
وتیشی: “لە پارێزگای هەولێر یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ساڵی 2021، 10 هەزار و 264 دەنگی هەبووە، ئێستا 16 هەزار و 331 دەنگی هەیە، لە پارێزگای دهۆك ساڵی 2021، یەكێتی دوو هەزار و 215 دەنگی هەبوو، بەڵام بۆ ساڵی 2024، دوو هەزار و 553 دەنگی هەیە”.
كاروان گەزنەیی باسی لەوەشكرد: لە پارێزگای هەڵەبجە ساڵی 2021، هەزار و 230 دەنگی هەبوو، ئێستا هەزار و 807 دەنگی هەیە.