لە رووداوێكی هاتوچۆدا له سەر رێگای پێنجوێن – سه‌ید سادق، سێ کەس گیانیان لە دەستدا.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی تشرینی یەکەمی2024، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر رێگەی پێنجوێن- سەیدسادق روویدا.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، سێ کەس گیانیان لەدەستداوه و سیانی دیکەش بریندار بوون.