قوباد تاڵەبانی: دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا چارەسەر ببێت



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنەکاندا کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە، کێشەی مووچە دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر بکرێت.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئەوەشی وتووە: بۆ ساڵی داهاتوو دەبێت کێشەکانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەغدا بەتەواوی چارەسەر بووبێت.

رۆژی هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی هەریمی کوردستان دەستیپێکرد و بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، تا رۆژ پێنجشەممە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوە: کەناڵ 8

تەندروستیی هەولێر ئامادەکاری تەواو دەکات بۆ ڕۆژی دەنگدانی گشتیی
پێت تەندروستیی هەولێر ئامادەکاری تەواو دەکات بۆ ڕۆژی دەنگدانی گشتیی
لە دەنگدانی تایبەت 19 پێشێلکاری بەرانبەر رۆژنامەنووسان تۆمار کراوە
دوات لە دەنگدانی تایبەت 19 پێشێلکاری بەرانبەر رۆژنامەنووسان تۆمار کراوە
پەیوەندیدر