“هەموومان لە جیهانێکدا زیندووین بەڵام هەموو مان لە جیهانێکدا ناژین”



عەلی عەبدولسەمەد
لای من جوانترین ڕستە و مانایەکی گەورەیە بۆ ژیان و دۆخی مرۆڤ، ئەم وتەیەی بیرمەندی ئێرانی ” عەبدولکەریم سروش”
هەندێک دەمرن لەپێناو خاک و نیشتیمانەکەیاندا و هەندێک دەژین و دەخۆن لەسەر نیشتیمانەکەیان و چەشنی ئەم دوو زیندوو بوونەش، هەرگیز وەکو یەک نیە..

ئیبراهیم بتەکانی تێکشکاند و ئەوانی دیکەش ئەو بتانەیان دەپەرست کە بەدەستی خۆیان دەیانئافراندن و ئەم دوو زیندووبوونەش هەرگیز وەکو یەک نیە.
“لە جیهانێکدا زیندووین، بەڵام لە جیهانێکدا ناژین”
دەکرێت ژیان کردنی غاندی و گیڤارا، ژیانکردنێک چەشنی مۆسۆلۆنی و هیتلەربێت؟ لە جیهانێکدا زیندووبوون، بەڵام لەجیهانێکدا نەژیاون.
ژیان کردنی دوانیان دژی ستەم و زۆرداری و ژیانکردنی دوانی دیکەشیان ستەم و زۆرداری.
لە ڕاستیدا زیندووبوون هێندە گرنگ نیە و بەهایەکی ئەو تۆیی نیە، ئەوەی گرنگە و بەها دەبەخشێت بە ژیان، جۆری ژیان کردنمانە نەک زیندووبونمان.
لەنێوان زیندووبوون و ژیانکردندا جیاوازییەکی قوڵ هەیە، زۆرێك هەن دەیان ساڵ زیندووبوون، بەڵام بۆ چرکەیەکیش ڕەنگە نە ژیابن، دەکرێت کەمترین ساڵانێکی زیندووبوونیش بۆ کەسێك، ژیانێکی هەمیشەی لە هزر و خەیاڵی خەڵك و مێژوودا پێ ببەخشێت.
چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت
پێت چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت
شوێنی مانەوەی ناتانیاهۆ بۆردومان کرا
دوات شوێنی مانەوەی ناتانیاهۆ بۆردومان کرا
پەیوەندیدر