حکومەتی ئیسرائیل: بە درۆن ‌هێرش کرایە سەر ماڵی ناتانیاهۆ



لە باشووری لوبنانەوە بە درۆن هێرش کرایە سەر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، حکومەتی ئیسرائیلیش دەڵێت، لەوکاتەدا ناتانیاهۆ و هاوسەرەکەی لە ماڵ نەبوون.

بەپێی زانیارییەکان، لە باشووری لوبنانەوە بە درۆنێک هێرش کراوەتە سەر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ لە شارۆچکەی قەیسەریە، دوو درۆنی دیکەش لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە خراونەتەخوارەوە کە ئەوانیش لە لوبنانەوە ئاراستە کرابوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل خستوویەتیەڕوو، لەکاتی هێرشە درۆنییەکەدا ناتانیاهۆ و سارای هاوسەری لە ماڵەوە نەبوون، هیچ بریندارێکیش بەهۆی هێرشەکەوە تۆمار نەکراوە.

شوێنی مانەوەی ناتانیاهۆ بۆردومان کرا
پێت شوێنی مانەوەی ناتانیاهۆ بۆردومان کرا
کۆمسیۆن زانیاری نوێی لە بارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە
دوات کۆمسیۆن زانیاری نوێی لە بارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە
پەیوەندیدر