یەکێتیی ئەورووپا هەوڵی خێرا دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەدات



وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، پشتگیریی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەکی نوێی یاسایی دەردەبڕن بۆ بەخێرایی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی بە شێوەیەکی نایاسایی لە وڵاتەکانیان دەژین.

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا پێشنیازێکی یاسایی نوێی راگەیاند بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ دەرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە.

بەپێی ئەم دەستپێشخەرییە، پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران خێراتر دەکرێت، ئەمەش لە وەڵامی داواکارییەکانی چەند وڵاتێکی یەکێتیی ئەورووپا کە رووبەڕووی ئاستەنگی زیاتر دەبنەوە سەبارەت بە کۆچی نایاسایی، بەتایبەتی ئیتاڵیا.

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، جەختی لەوە کردەوە، ئەو پێشنیازە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی توانای مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکانی پەیوەست بە کۆچبەری و دڵنیابوون لەوەی کە دیپۆرتکردنەوە خێراتر ئاسانتر بکرێت.

 

ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
پێت ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
چەند لایەنێک لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامەكانی دەنگدانی تایبەت ڕەتدەكەنەوە
دوات چەند لایەنێک لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامەكانی دەنگدانی تایبەت ڕەتدەكەنەوە
پەیوەندیدر