بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێکاری تایبەت بۆ هەڵبژاردن دەگرێتەبەر



لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەڕۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکاری تەندروستی دەگیرێتەبەر وە لەڕۆژی دەنگدانی گشتی( ۲٥ ) تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە.
هاوکات سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەکانی فریاکەوتن بەشێوەی ئێشکگری کراوە دەبن لە ناو شاری سلێمانی ئۆتۆمبیلی ئەمبوڵانسی لێ دەبێت تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت و تیمی تەندروستی ئامادە دەبن لەناو مەڵبەندە تەندروستیە( ۲٤) کاتژمێرییە ئێشکگرەکان.
هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی کتوپڕی تەندروستی و هەر ڕووداوێک پەیوەندی بکەن بە فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە ۱۲۲.

بــــه هیـــوای ســـەلامـــەتــــــی و تــــەنـــدروستــــــی بــــــاش.

عێراق دەیەوێت رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بکات
پێت عێراق دەیەوێت رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بکات
بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
دوات بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدر