بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە



سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، وەكچۆن هەمیشە پارێزەری ئارامی و سەقامگیری بوون، لەم قۆناغە گرنگەی هەرێمەكەشمان پێشەنگبوون لە بەرەوپێشبردنی رەوتی دیموكراسی و شانازیی بە پەرۆشیتانەوە دەكەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ، لە رۆژانی داهاتوودا ئەرك و بەرپرسیارێتیی گەورەتان لەسەرە و پاراستنی ئارامیی پرۆسەكە لە ئەستۆی ئێوەیە، داواكارم بەهەمان رۆحییەت و پەرۆشیی ئەمڕۆتانەوە ئەو ئەركە گرنگە رابپەڕێنن و دڵنیاشم لەئاست چاوەڕوانییەكانمان دەبن.

دەقی پەیامەكە:
لە دڵەوە سوپاسی بێپایانم ئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەکانی ناوخۆ و پۆلیس لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان، هێزەکانی دژەتیرۆر، کۆماندۆی کوردستان و ئۆپراسیۆن دەکەم بۆ بەشداریی گەرموگوڕتان لە سەرخستنی پرۆسەی دەنگدان و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروستتر.

ئەمڕۆ ئێوەی خوشك و برای خۆشەویستم وەكچۆن هەمیشە پارێزەری ئارامی و سەقامگیری بوون، لەم قۆناغە گرنگەی هەرێمەكەشمان پێشەنگبوون لە بەرەوپێشبردنی رەوتی دیموكراسی و شانازیی بە پەرۆشیتانەوە دەكەین.

هەڤاڵانی خۆشەویستم، لە رۆژانی داهاتوودا ئەرك و بەرپرسیارێتیی گەورەتان لەسەرە و پاراستنی ئارامیی پرۆسەكە لە ئەستۆی ئێوەیە، داواكارم بەهەمان رۆحییەت و پەرۆشیی ئەمڕۆتانەوە ئەو ئەركە گرنگە رابپەڕێنن و دڵنیاشم لەئاست چاوەڕوانییەكانمان دەبن.

دڵنیاتان دەكەم من هەمیشە برا و هاوڕێی دڵسۆزی ئێوە دەبم و داواكاریی برایانەشم ئەوەیە بەڕێگەیەكی شارستانی گوزارشت لە سەركەوتنەكانتان بكەن و وەك هەمیشە نموونەبن بۆ كوردستانەكەمان.

پێكەوە بەرەو ئایندەیەكی گەشتر، بەرەو هەرێمێكی سەقامگیرتر

برا و دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێکاری تایبەت بۆ هەڵبژاردن دەگرێتەبەر
پێت بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێکاری تایبەت بۆ هەڵبژاردن دەگرێتەبەر
کۆمەڵی دادگەری پەیامێک بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت
دوات کۆمەڵی دادگەری پەیامێک بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت
پەیوەندیدر