بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، سبەینێ باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبه‌ی شه‌ممه له‌كاته‌كانی پێشنیوه‌ڕۆ تا كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ری چڕبونه‌وه‌ی هه‌ور هه‌یه له‌گه‌ڵ بارینی بارانی لاواز بۆ مامناوه‌ند به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناوی پاییزی.
ڕاشیگەیاندووە، هه‌ریه‌ك له‌م شوێنانه پێشبینی بارانی تێدا ده‌كرێت ( سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ و پیره‌مه‌گرون و بازیان و پێنجوێن و ته‌قته‌ق و رانیه و قه‌لادزێ و باكوری گه‌رمیان و قه‌سرێ و كۆیه و حاجیاوا) ته‌نها له‌م شارانه ئه‌گه‌ری بارانی هه‌یه و هه‌ندێ ناوچه ته‌نها دڵۆپه باران ده‌بێت و بڕی بارانه‌كه‌ی كه‌مه.
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرترین بڕی پێشبینیكراوی باران ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌سنوری پیره‌مه‌گرون و ده‌وروبه‌ری تۆمار بكرێت.
ڕاشیگەیاند، لە هه‌ولێر و دهۆك و ده‌وروبه‌ری ئاسمان هه‌تاو و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری دڵۆپه بارانی زۆر كه‌م.
وتیشی، “پله‌كانی گه‌رما 4 پله‌ی تر نزم ده‌بێته‌وه و خێرایی با به‌رێژه‌ی ٢٠ كم له كاتژمێرێكدا چالاك ده‌بێت”.