كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕێژەی دەنگدانی گشتی و پارێزگاكانی بۆ پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێژەی دەنگدان بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان 97% بووە، كە 208 هەزار و 521 كەس بەشداری دەنگدانیان كردووە.
ڕاشیگەیاند، ژمارەی چاودێران ١٩٢٦ بووە و ژمارەی دەنگدەران لە ڕەگەزی مێ: 4 هەزار و 748 كەس بووە و ژمارەی دەنگدەران لە ڕەگەزی نێر ٢٠٣ هەزار و ٧٧٣ بووە.
ئاشكراشی كرد، ڕێژەی دەنگدان لە هەولێر 97% بووە و لە سلێمانی 97% و دهۆك 98% و هەڵەبجە 96% بووە.
جەختیشی كردەوە، پڕۆسەی دەنگدان سەركەوتووانە بەڕێوەچووە و 100%ی دەنگەكانمان بۆ بەغدا ناردووە.