ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كرێكارانی پاكەرەوەی نەخۆشخانەكانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، كە نزیكەی ٢٠٠ كرێكارن، بۆ ٦ مانگ دەچێت مووچەیان پێ نەدراوە.
كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هاوشێوەی كرێكارانی ژنگەپارێز لەماوەی ڕابردوودا، لە ئێستادا كرێكارانی پاكەرەوەی نەخۆشخانەكانی سنو،ری ئیدارەی ڕاپەڕینك كە نزیكەی ٢٠٠ كرێكارن بۆ ٦ مانگ دەچێت مووچەیان پێ نەدراوە.
ڕاشیگەیاند، داوای لە وەزیری دارای و وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم، كە لەسەر گەڕانەوەی مووچەی كرێكاران كار بكەن.