عیزەت سابیر: هەر فەرمانبەرێک (هەژماری من)ی کردبێت دەتوانێت تەوتین بکات



بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا فەرمانبەران تەوتین نەکەن کێشەی مووچە چارەسەر نابێت و دەشڵێت: هەر فەرمانبەرێک (هەژماری من)ـی کردبێت دەتوانێت تەوتینیش بکات.

د. عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیای فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاند، داوا لە هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەم بچن تەوتینی مووچەكانیان بكەن ئەوانەی هەژماری منیان نییە و بەوانەشەوە، كە هەژماری منیان هەیە.

ڕاشیگەیاند، هەر فەرمانبەرێک (هەژماری من)ـی پڕكردبێتەوە دەتوانێت تەوتین-یش بکات.

وتیشی، “زۆر وڵاتی دنیا گەڕاوم و دەبینین، كە چەندین هاووڵاتی لە وڵاتان لە ژمارەیەك بانك هەژماریان هەیە و زۆر ئاساییشە، چونكە بانك هەیە كارئاسانی بۆ خوێندكار دەكات و بانك هەیە بۆ بازرگان یان هەیە بۆ فەرمانبەر یان خانەنشینی قەرز دەدات بە سوودی كەم، بۆیە ئاساییە لە چەند بانكێك هەژمارت هەبێت”.

سەبارەت بە ڕێكاری تەوتین، عزەت سابیر ڕوونی كردەوە، “هەوڵی زۆرمان داوە لە بەغدا و حكومەتی هەرێم بێتە ژێر باری ئەوەی ڕازی بێت، كە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقیشە لەڕێگەی بانكە متمانە پێكراوەكانی عێراقەوە مووچەی فەرمانبەران بدرێت دەستخۆشی لێ‌ دەكەین، بەڵام ئەگەر سووربێت لەسەر ئەوەی لە ڕێگەی هەژماری منەوە بێت ئەوە حاڵی مووچەخۆر دەبێت، كە 10 ڕۆژە مووچە نێردراوە و دابەش ناكرێت”.

جەختیشی كردەوە، تا فەرمانبەران تەوتین نەکەن کێشەی مووچە چارەسەر نابێت.

کۆمسیۆن لەسەر پرۆسەی دەنگدان ڕوونکردنەوەیدا
پێت کۆمسیۆن لەسەر پرۆسەی دەنگدان ڕوونکردنەوەیدا
ماوەی ١٤ ڕۆژە ٢٠٠ هەزار  فەڵەستینی بێ نان و ئاو و دەرمانن
دوات ماوەی ١٤ ڕۆژە ٢٠٠ هەزار فەڵەستینی بێ نان و ئاو و دەرمانن
پەیوەندیدر