ئەمریکا، کوژرانی سینوار وەک “دەرفەت” بۆ ئاگربەست دەبینێت



وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە؛ کوژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، یەحیا سینوار “دەرفەتە” بۆ ئاگربەست لە غەززە.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ماتیو میلەر لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییدا باسی لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد لە پاش کوژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، لەلایەن ئیسرائیلەوە.

میلەر باسی لەوە کرد، هێشتا حەماس هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل و، ئیسرائیلیش مافی خۆیەتی ڕووبەڕووی ببێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کوژرانی سینوار وەک دەرفەتێک دەبینن بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ و پێکدادانەکان و دەستەبەرکردنی ئاگربەست.

میلەر ئاماژەی بەوەکرد پێشنیاری ئاگربەست کە ئەمریکا پشتیوانی دەکات لە مانگی ئایارەوە تا ئێستا لەسەر مێزی گفتوگۆیە و، بە کوژرانی سینوار توانای ئەم پێشنیارە زیادی کردووە و، وتی: “پێداگرین لەسەر ئەوەی ئەم دەرفەتە هەڵبسەنگێنین”.

میلەر ئەوەیشی خستەڕوو؛ پێویستە ئیسرائیلییەکان بڕیاری قورس بدەن لە پێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، باسی لەوەشکرد کە هێشتا ئیسرائیل ئامانجێکی ستراتیجی زۆر ڕەوای هەیە ئەویش “گەڕاندنەوەی هەموو بارمەتەکانە و ئێمەش گرنگییەکی زۆر بەم ئامانجە دەدەین، چونکە لەو ١٠١ بارمتەیە حەوتیان ئەمریکین و دەمانەوێت بگەڕێنەوە”.

یەكەم بەفری ئەمساڵ دەبارێت
پێت یەكەم بەفری ئەمساڵ دەبارێت
سەركردەیەكی باڵای داعش لە عێراق كوژرا
دوات سەركردەیەكی باڵای داعش لە عێراق كوژرا
پەیوەندیدر