سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی هەینی 18-10-2024 کوژرانی یەحیا سینوار بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەی پشتڕاست کردەوە.
خەلیل حەیای سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، “کوشتنی سینوار دەبێتە هۆی زیادبوونی هێزی بزووتنەوەی حەماس”.
ناوبراو وتی: ئێمە پابەندین بە داواکاری دەرچوونی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی.
وتیشی؛ “بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە ناگەڕێنەوە، تا دەستدرێژی بۆ سەر غەززە نەوەستێت و هێزەکانی ئیسرائیل نەکشێنەوە”.
رۆژی چوارشەمەی رابردوو، سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی رێکەوتدا یەحیا سینواریان کوشتووە و لێکۆڵینەوەی بەردەوام دەکەن بۆ ڕاستی ئەو هەواڵە، هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە 17-10-2024، سوپای ئیسرائیل لەڕێی وتەبێژەکەیانەوە ڕایگەیاند؛ هێزەکانیان لە ئۆپراسیۆنێکدا لە باشووری کەرتی غەززە لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا ناوبراویان کوشتووە.