یەکەم هەنگاو بەرەو جەنگێکی جیهانی نرا”



سەرۆکی ئۆکراین، کۆریای باکوور تۆمەتبار دەکات بەوەی کە هەزاران سەرباز بۆ پشتیوانی لە ڕووسیا رەوانە دەکات و ئەم هەوڵەش بە یەکەم هەنگاو بەرەو جەنگێکی جیهانی ناو دەبات.

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، کۆریای باکووری تۆمەتبار کرد بەوەی کە بەنیازە 10 هەزار سەرباز بنێرێت بۆ ئەوەی شانبەشانی مۆسکۆ بەشداری شەڕی سەر وڵاتەکی بکەن.

 

زێلێنسکی ئاماژەی بەوەکردووە، مۆسکۆ پلانی هەیە بۆ ئەوەی کۆریای باکوور لە چەند مانگی داهاتوودا بەڕاستی بەشداری شەڕی سەر کیێڤ بکات.

 

ئەو پێی وابوو کە بەشداری سوپای کۆریای باکوور “هەنگاوی یەکەمە بەرەو شەڕێک جیهانی”.

 

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆکسل، زێلێنسکی ئاماژەی بەوەدا؛ ڕووسیا پلانی نییە نەک تەنها ڕاهێنان و بەشداریکردنی هێزی پیادە، بەڵکو، پسپۆڕانی کۆریای باکوور لە بەشە جیاوازەکانی بواری سەربازیدا لە شەڕەکانیدا بەشداری پێبکات.

 

مۆسکۆ و پیۆنگ یانگ هاوکاری سەربازییان چڕتر کردووەتەوە، کۆریای باکوور مووشەکی بالیستیک و بڕێکی زۆر تۆپخانەی بۆ ڕووسیا دابین کردووە، بەپێی ئەو هەواڵانەی میدیا ئۆکراینییەکان بڵاویان کردووەتەوە.

 

دەستەی پەخشی ئۆکراین بڵاویکردەوە، هێزەکانی کۆریا لە چوار میل لە سنووری ئۆکراین لە ناوچەکانی کورسک و برایانسکی ڕووسیا جێگیرکراون.

 

لای خۆیەوە دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە بەشداریی هێزەکانی کۆریای باکوور دەکەن لە شەڕی ئۆکراین و ڕووسیا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی “ئەو تۆمەتانە لەلایەن هەواڵگری بەریتانیا و ئەمریکاوە دەخرێنەڕوو بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان هەبێت”.

بەرگری و فریاکەوتن: دەنگدانی تایبەت له ‌سلێمانی زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
پێت بەرگری و فریاکەوتن: دەنگدانی تایبەت له ‌سلێمانی زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمسیۆن: رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە سەدا 70
دوات کۆمسیۆن: رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە سەدا 70
پەیوەندیدر