دوای سینوار، کێی تر، لە پلانی ئیسرائیلدایە؟



وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل دەڵێت، “بەردەوام دەبین لەپلانی تۆڵەکردنەوەی نەیارانمان لە غەززە و تا روخاندنی یەکجارەکی ژێرخانی حەماس ناوەستین”.

 

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی 18/10/2024 ڕایگەیاند؛ چالاکانە بەدوای محەمەد سینوار، برای یەحیا سینوار سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس و هەموو سەرکردە سەربازییەکانی بزووتنەوەکەدا دەگەڕێت.

 

دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وتی؛ “بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان لە غەززە دژی حەماس و لەناوبردنی ژێرخانی ئەو بزووتنەوەیە”.

 

هەروەها ڕەتیکردەوە ئیسرائیل “پلانی جەنەراڵ” بۆ گەمارۆدانی باکوری غەززە جێبەجێ بکات و وتی؛ سوپای ئیسرائیل پلانی تایبەتی خۆی هەیە کە یاسا نێودەوڵەتییەکان پەیڕەو دەکات.

 

محەممەد سینوار، برای یەحیا سینوار، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس، لە ماوەی ڕابردوودا وەک فەرماندەی لیوای خان یونسی سەر بە لیواکانی قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس دیاریکرا و یەکێکە لە ڕفێنەرانی گەلعاد شالیتی سەربازی ئیسڕائیلی کە ساڵی 2011 لە پرۆسەیەکی دیل بە دیلدا بە زیاتر لە هەزار دەستگیرکراوی فەلەستینی ئازادکرا.

 

محەممەد سینوار، بە ئەندازیاری تونێلەکانی غەززە دادەنرێت، هەروەها بە جێنشینی ئەگەریی براکەی لە سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس دادەنرێت، بەو پێیەی “زۆر چالاکە”، بەپێی زانیاری میدیای عیبری، لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی حەماس لە لیستی ئامانجەکانی ئیسرائیلدایە.

 

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2024، سوپای ئیسرائیل دوای ساڵێکی تەواو لە وێڵ بوون بەدوایدا، لە ئۆپەراسیۆنێکی ڕێکەوتدا کوژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، یەحیا سینواری ڕاگەیاند.

 

کۆمسیۆن: رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە سەدا 70
پێت کۆمسیۆن: رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە سەدا 70
سینوار…. کوژرانێکی رێکەوت یان پلان بۆ دانراو؟
دوات سینوار…. کوژرانێکی رێکەوت یان پلان بۆ دانراو؟
پەیوەندیدر