ئەمڕۆ هەینی 18ی تشرینی یەکەمی 2024، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تا کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوکردەوە، رێژەی بەشداریی گەیشتووەتە 70% .
رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت بەپێی پارێزگاکان:
– هەولێر: 70%
– سلێمانی: 67%
– دهـــــۆک: 77%
– هەڵەبجە: 64%
– نەینەوا: 30%
– بەغدا: 67%
– کەرکووک: 43%
– ئەنبار: 7%
– سەڵاحەددین: 67%
– دیالە: 56%
– واست: 3%
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی گشتیی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان؛ دوو ملیۆن و 889 هەزار و 878 دەنگدەرن کە 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن و لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا بەشدارن.
ژمارەی دەنگدەری تایبەت بەپێی بازنەکان:
بازنەی هەولێر: 89 هەزار و 791 دەنگدەری تایبەت
بازنەی سلێمانی: 78 هەزار و 661 دەنگدەری تایبەت
بازنەی دهــــــۆک: 46 هەزار و 556 دەنگدەری تایبەت
بازنەی هەڵەبجە: 952 دەنـگـدەری تــایـــبـەت