ئەمڕۆ هەینی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول كرا و یەكەم شوێن خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە مووچەكانیان وەردەگرن.
دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی هەینی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن و بەپێی خشتەی مووچەش، لەماوەی هەفتەیەكدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
بەپێی خشتەی مووچە، رۆژی یەكشەممە 20ی ئەم مانگە، كە رۆژی دەنگدانی گشتییە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، مووچە دابەشناكرێت.
ئەمەش بەو واتایە دێت، بەپێی خشتەی مووچە، رۆژی شەممە 19ی تشرینی یەكەم، مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، خاوەن پێدوایستی تایبەت و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.