بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە: بەهیچ شێوەیەک بردنە ژوورەوەی مۆبایل رێگەپێدراو نیە



بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک مۆبایل رێگەپێدراو نییە ببرێتە ژوورەوە.

ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ بەرپرسی وێستگەکە قسەم کردووە، پێم وتووە بردنە ژوورەوەی مۆبایل قەدەغەیە، بەڵام ئەو پێی وتم کە گرەنتی نەبردنە ژوورەوەی مۆبایل ناکەم.

باسی لەوەشکرد: ئەگەر شوێنێک دیاری بکرێت بۆ دانانی مۆبایل، ئەوا هێزەکانی پۆلیس ئامادەن تا دوای دەنگدان مۆبایلەکەی لێ دابنێن و دواتر وەریان بگرنەوە.

وتیشی: من خۆم دەنگم داوە مۆبایلم نەهێناوە، ئەوەی باس لەوە دەکرێت کە سەرپێچی کراوە راست نییە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە گلەیی لە خاوی ئامێرەکانی دەنگدان هەبوو لەو بارەوە وتی: ئامێرەکان خاو دەیخوێنێتەوە، هەندێ کارمەندمان ناوی هەیە کارتەکەی تازە کراوەتەوە، بەڵام ئامێری پەنجەمۆرەکە نایخوێنێتەوە.

 

یەحیا سینوار، داڕێژەری هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەر … کوژراوە زیندووەکە
پێت یەحیا سینوار، داڕێژەری هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەر … کوژراوە زیندووەکە
215 هەزار و 960 کەس بەشداری دەنگدانی تایبەت دەکەن
دوات 215 هەزار و 960 کەس بەشداری دەنگدانی تایبەت دەکەن
پەیوەندیدر