ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی ئۆكتۆبەر، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، ڕێككەوتوون لە هەفتەی داهاتوو سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێرن.
باس لەوەش كراوە، ئەو پرسە لەلای خۆیانەوە بەزۆرینەی دەنگ یەكلا کراوەتەوە، هەرچەندە ناكۆكیی لە نێوان لایەنە شیعەكان هەیە، چونكە ئەوانیش دابەش بوون لە نێوان خۆیانداو و ناتوانن پاڵپشتیی لە یەك كاندید بكەن.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەتاڵە و تا ئێستە نەتوانراوە پڕ بكرێتەوە، ئەوەیش بەهۆی دەستوەردانی شیعە لە كاروباری سوننەكان كە بە هەقی خۆیان دەزانن ئەو پۆستە كێیان مەبەست بێت دایبنێن.
س: wishe.net