میدیای ئەمنی عێراق ئامادەکردنی پلانێکی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت تەحسین خەفاجی سەرۆکی شانەی ئەمنی ڕایگەیاند، پلانێکیان ئامادەکردووە بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە 7 پارێزگا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پلانێکیان ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی میمۆری و گەیاندنی بە ناوەندی سەرەکی.
هاوکات وتیشی: بارەگایەکیان لە ناو فەرماندەییەکەیان دامەزراندووە کە مەبەست لێی چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدانی سبەی هەینی دەبێت.