ئەڵمانیا هێزەکانی لە هەرێم دەهێڵێتەوە



ئەڵمانیا لە پەرلەمانەوە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی لە هەرێم دا.

ئەمڕۆ، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و کەمێک پێش ئێستاش وادەی مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق درێژ کردەوە

لە دانیشتنەکەدا، پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژەبڕیاری درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ مانگی دیکە پەسەند کرد، بە ٥٣٩ دەنگی بەڵێ و ٩٣ دەنگی نەخێر پرۆژەکە پەسەندکرا.

بەم پێیەش هێزەکانی ئەڵمانیا تا ٣١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە خاکی عێراقدا دەمێننەوە.

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: خێزان لای ئێمە ستراتیژ و پرەنسیپ و پلانی کارمانە
پێت ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: خێزان لای ئێمە ستراتیژ و پرەنسیپ و پلانی کارمانە
مەسرور بارزانی پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند
دوات مەسرور بارزانی پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند
پەیوەندیدر