مەسرور بارزانی پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکیی ڕاگەیاند و دەڵێت”: تا کۆتایيی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری کوردستان دابین دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەردانێکیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند و وتی” ئامانج لەم پرۆژەیە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان”.

سەرۆکی حکومەت لە وتارێکیدا رایگەیاند”پێش سێ مانگ، وەک قۆناغێکی ئەزموونی بۆ ئەم پڕۆژەیە، (گەڕەکی شادی) هەڵبژێردرا، بۆ ئەوەی بزانین تا چەند پڕۆژەکە سەرکەوتوو دەبێت. ئەمڕۆ سەردانی چەند ماڵ و خاوەنکارم کرد و زۆر ڕازی بوون لەوەی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێریيان بۆ دابینکراوە”.

مەسرور بارزانی وتیشی “جگە لە گەڕەکی شادی کە وەکوو یەکەم گەڕەکی هەولێر بۆ قۆناغی ئەزموونی پڕۆژەکە پێشنیار کرا، لە قۆناغی دووەم و جێبەجێکردنی سەرتاسەری پڕۆژەکەدا، لە بەیانیيەوە (گەڕەکی نازناز) و پاشانیش (گەڕەکی بەختیاری) دەچنە سەر کارەبای 24 کاتژمێری”.

هاوکات لەگەڵ شاری هەولێر، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ هەموو ناوچە و شار و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت. ئێستاش چەند گەڕەکێک لە شاری سلێمانی و دهۆک دەستنیشان کراون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بۆیە داوا لە دەسەڵاتی خۆجێی کراوە کە هاوکار بن و ڕێکارەکان بگرنەبەر بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە لەوێ و پاشان پارێزگای دهۆک و سەرجەم کوردستان جێبەجێ بکرێت.

ئەڵمانیا هێزەکانی لە هەرێم دەهێڵێتەوە
پێت ئەڵمانیا هێزەکانی لە هەرێم دەهێڵێتەوە
لەسەر گەدەی بەتاڵ زێڕی شل بخۆ
دوات لەسەر گەدەی بەتاڵ زێڕی شل بخۆ
پەیوەندیدر