ئیسرائیل: ڕەنگە سینوارمان کوشتبێت



سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لە ئەگەری کوژرانی سینوار لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە غەززە دەکات.

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە دەکەین لەسەر ئەگەری کوژرانی سەرۆکی نوێی حەمماس یەحیا سینوار، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە کەرتی غەززە ئەنجامدراوە.

سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی شین بێت لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، لەم قۆناغەدا ناتوانرێت بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ناسنامەی ئەوانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کراونەتە ئامانج یەکلایی بکرێنەوە، بۆیە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد دەکەن.

ئەم بەیاننامەیە لەکاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل ئەو ناوچەیە دیاری نەکردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە تێیدا ئەنجامدراوە و کاتی ئۆپەراسیۆنەکەشی دیاری نەکردووە.

هاوکات ئیسرائیل چەند وێنەیەکی داناوە کە وەک لێکچوونێک لەگەڵ سینوار ئاماژەی پێکراوە.

دوای 24 کاتژمێر ئەنجامە سەرەتاییەکان ڕادەگەیەنرێت
پێت دوای 24 کاتژمێر ئەنجامە سەرەتاییەکان ڕادەگەیەنرێت
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
دوات بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
پەیوەندیدر