هاووڵاتیانی کەمدەرامەت یەکەیان بەسەردا دابەشدەکرێت



وەزیری ئاوەدانکردنەوە دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبون بەسەر هاووڵاتیانی کەمدەرامەت ڕادەگەیەنێت و دەڵێت”یەکەکانی نیشتەجێبون دەکرێت بەناویانەوە”

رۆژی پێنجشەممە 2024/10/17، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە ساڵانی 2011تا 2013 زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونی خستوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لەو ژمارەیە بەشێکیان تەواو بون و بەشێکیان تەواو نەکراون، بەتایبەت لە رابردوودا لەوکاتانەی کە بارودۆخی دارایی باش بوە دەکرا پرۆسەی تەواوکردنی یەکەکان خێراتر بکرایەو لەدوای ساڵی 2014ش بەهۆی قەیرانی داراییەوە حکومەتی هەرێم نەیتوانی بودجەی پێویست بۆ تەواوکردنی یەکەکان تەرخان بکات.

وتیشی، ئێمە لە وەزارەت بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ چۆنێتی تەواوکردنی یەکەکانی نیشتەجێبون، ساڵی رابردوو لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت بڕیاردرا لەومەودوا لەهەموو ئەو پڕۆژانەی لەبواری وەبەرهێنان کاردەکەن بەشێک لە داهاتی ئەو پرۆژانە بخرێتە سندوقی نیشتەجێبون و لەڕێی ئەو سندوقەوە یەکەکانی نیشتەجێبون تەواو بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی پێنج ساڵی رابردو ژمارەیەک لە یەکەکان تەواوکراون، بەجۆرێک بەشێکیان لە سەدا سەد تەواوکراون و بەشێکیان پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ماوەو بەشێکیان لە قۆناغی دروستکردنی بیناکەدایە، بەڵام ئێمە وەک وەزارەت بڕیارماندا ئەو یەکانە دابەش بکەین بەسەر هاووڵاتیانی کەمدەرامەت و لەو چوارچێوەیەدا لەرێگەی پرۆسەیەکی شەفاف و گشتگیر لەڕیی پڕکردنەوەی فۆرمی ئۆنلاینەوە هاووڵاتیان زانیارییەکانی خۆیان پڕبکەنەوەو ئەوەی شایستەیە یەکەی نیشتەجێبون وەربگرێت.

بەپێی داتاکانی فۆرمی ئۆنلاین کە هاووڵاتیان پڕیان کردبوەوە، (68.487)کەس هەوڵیاندابو بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکەو لەو ژمارەیەش (25.724) کەس زانیارییەکانی دروست بوەو پەسەند کراوە، لەو ژمارەیەش دوای وردبینی لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند بۆ ئەوەی بزانرێت کێ شایستەیەو پاکتاوکردنی لەناوی دوبارە، (23.159) فۆرم ماوەتەوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دڵنیایی دەداتە هواوڵاتیان و دەڵێت” لەڕێی ئەو پرۆسە شەفاف و گشتگیرەوە ئەوەی شایستەیە یەکەکانیان بەسەردا دابەش بکەین، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان دڵنیا بن کە یەکەیەکی نیشتەجێبون کراوە بەناویەوەو ئەوەی تەواو بوە دەچێتە ناوی و ئەوەشی تەواو نەبوە دوای تەواوکردنی کلیل وەردەگرێت و یەکەیەکی نیشتەجێبونی پێ دەدرێت، هەروەها ئەرکی حکومەتیشە کە ئەو یەکانە بۆ هاووڵاتیان تەواو بکات.

هاوکات ئاماژەش بەوەکرا، ڕیککەوتن لەگەڵ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کراوە بۆ ئەوەی رێژەی (3٪)ی یەکەکان بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخان بکرێت و وتی: “ئێمە وەک وەزارەت پابەندین بە بەڵێنەکەی خۆمان بۆ دیاریکردنی رێژەی (3٪)ی یەکەکان بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لەو ژمارەیەش کە فۆرمیان پڕکردوەتەوە (644) فۆرمی خاوەن پێداویستی پڕکراوەتەوەو لەوەش (395)یان پەسەند کراون، واتە 395 یەکە دەدرێت بە هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
پێت بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
نرخی مریشک گران بوو
دوات نرخی مریشک گران بوو
پەیوەندیدر