وەزارەتی کارەبا ئامادەکاری بۆ پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری دەکات



وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری دەکات و وتەبێژی وەزارەتەکەش زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند: بابەتی کارەبای 24 کاتژمێری لە چەند شوێنێکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و چاوەڕوانی ئەوەین هەڵسەنگان بۆ ئەو شوێنانە بکرێت بۆ ئەوەی لە هەموو شارەکان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی: لە هەولێر 21ی ناوچەی نیشتەجێبوون، کۆمەڵگەی شادی و بازاڕی لەنگە کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابین کراوە، لە دهۆکیش بازاڕی دهۆک و قەزای ئاکرێ کراونەتە 24 کاتژمێری.

باسی لەوەشکرد: لە سلێمانی سێ یەکەی نیشتەجێبوون، بازاڕی سلێمانی و بازاڕی عەلوەی سلێمانی کراونەتە 24 کاتژمێری.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری تازە نییەو لە مێژە هەوڵی بۆ دەدەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و قەیرانی داراییەوە جێبەجێ نەکراوە.

نرخی مریشک گران بوو
پێت نرخی مریشک گران بوو
وەزیری شارەوانی: دابەشکردنی زەوی لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان و زاخۆ دەستیپێكرد
دوات وەزیری شارەوانی: دابەشکردنی زەوی لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان و زاخۆ دەستیپێكرد
پەیوەنیدر