وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا کرا



رۆژی سێشەممەی داهاتوو 22ی تشرینی یەکەمی 2024، مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەی دوای بەگرێبەستبوونیان وەردەگرن.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە “تۆری میدیایی خەڵک”ی راگەیاند: دوای ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بوون بە گرێبەست یەکەم مووچەی مانگی 9ی 2024 رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە وەردەگرن.

باسی لەوەشکرد: هەموو ئامادەکارییەک لەلایەن پەروەردەکانەوە کراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست.

لە بارەی مووچەکانیانەوە وتی: پێشتر و لە کاتی وانەبێژیدا، مووچەکانیان لە نێوان 250 بۆ 400 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا کە بوونەتە گرێبەست مووچەکانیان زیادی کردووە، بە جۆرێک هەڵگرانی بڕوانامەی دیبلۆم 400 هەزار دینارە، هەڵگرانی بڕوانامەی بە کالۆریۆسیش 500 هەزار دینارە.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا مامۆستایانی گرێبەست شایستە داراییەکانیان بۆ مانگی حەوت و هەشت وەرنەگرتووە، کە شایستەی کاتی وانەبێژییە و بۆیان هەژمارکراوە.

Team Falcon کێبڕکێ بەدەستهێنانی نازناوى HONOR OF KINGS CHAMPIONSHIP 2024 لە جاکارتا دەکات
پێت Team Falcon کێبڕکێ بەدەستهێنانی نازناوى HONOR OF KINGS CHAMPIONSHIP 2024 لە جاکارتا دەکات
بوومەلەرزە شارێکی دیکەی کوردستانی هەژاند
دوات بوومەلەرزە شارێکی دیکەی کوردستانی هەژاند
پەیوەندیدر