شارەوانی سلێمانی: لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بە فەرمانبەران تەواو کراوە و لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا دەست بە دابەشکردنی فۆڕم دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، شەوی چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2024، بە مەبەستی تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، فەرمانبەرانيان دوێنێ تا درەنگانێکی شەو بەردەوامبوون لە ئەرکەکانیان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی فۆڕمی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بە پێی ئەو رێنماییانەی ئاڕاستەيان کراوە.

باسی لەوەشکردووە: “دەستخۆشی لەو فەرمانبەرانە ئەکەین کە دڵسۆزانە ئەو ئەرکەیان گرتە ئەستۆ، کارەکەیان تەواوکرد و لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا دەست دەکرێت بە رێکارەکان”.

سلێمانی خۆی بۆ بارانبارین ئامادە دەکات
پێت سلێمانی خۆی بۆ بارانبارین ئامادە دەکات
خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوول بڵاوکرایەوە
دوات خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوول بڵاوکرایەوە
پەیوەندیدر