کۆمسیۆن: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 100٪ ئامادەین



سبەینێ دەنگدانی تایبەت و یەکشەممەش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمسیۆنی عێراقیش دەڵێت: “100٪ ئامادەین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەیسەر یاسین، وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، سەرجەم کاروبارە تەکنیکی و لۆجستییەکان بۆ هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە تەواوی ئامادەکراون.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دابەشکردنی پێداویستی و ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان بەسەر بنکەکانی دەنگداندا کۆتایی دێت کە سێ ڕۆژە دەستیپێکردووە.

ئەیسەر یاسین ڕاشیگەیاند، ژمارەی دەنگدەری تایبەت لە سەرجەم پارێزگەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، نەینەوا، واست، سەڵاحەدین، دیالە، ئەنبار و کەرکووک دەگاتە 215 هەزار و 960 کەس و لە 165 بنکەدا دەنگدەدەن.

نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر لە کاتی دەنگداندا، ئەگەرێکە و پێدەچێت بۆ بەشێک لە دەنگدەران رووبدات، بە مەبەستی چارەسەری ئەم پێشهاتەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چەند مەرجێکی بۆ دەنگدان داناوە و سەرباری نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر، دەنگدەر دەتوانێ دەنگی خۆی بدات.

مەرجەکانی کۆمسیۆن لە کاتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدان بریتین لە:

1-  دەنگدەر کارتی بایۆمەتری هەبێت

2-  ناوی لە لیستی دەنگداندا هەبێت

3-  رۆژی دەنگدان کارتی دەنگدانەکە و کارتی نیشتمانی پێ بێت

4-  کە جیهاز ناوی نەخوێندنەوە، بەڕێوەبەری وێستگە ناوەکەی زیاد دەکات و پەنجەمۆری پێ دەکات و دەنگی خۆی دەدات

لەبەر ئەم هۆکارە و بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم ئەگەرە، پێویستە دەنگدەران کاتی چوون بۆ دەنگدان ئەم مەرجانە بەدی بهێنن.

بوومەلەرزەیەک ڕوویدا
پێت بوومەلەرزەیەک ڕوویدا
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوول ڕادەگەیەنێت
دوات وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوول ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدر