بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ئەمشەو باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەک پێشتر پێشبینیمان كردبوو، کە لە هەندێك شوێنی جیاواز و بەشێوەی کورتخایەن لە نیوەی دووەمی ئەم مانگەوە لەبەشێکی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە.
ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بڕێک هەور لە ناوچەکانی دهۆک و هەولێر و بەشێکی پارێزگای موسڵ چڕبوەتەوە و ئاراستەی بۆ ناوچەکانی هەولێر و باکووری کەرکوک و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆکە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمشەو بۆ ماوەیەکی کاتی ئەگەری بڕێکی کەم باران و هەورەبروسکه هەیە لەماوەیەکی کورتدا.