بڕیاری خەرجکردنی تەواوکاری مووچە درا



وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرج كردنی تەواوكاری مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی دا.

میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پەرلەمانی کوردستان كردووه‌، کە لەمانگی شوبات تاوەکوو مانگی ئاب-ی ئه‌م ساڵ ڕاگیرابوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی زیاتر لە 77 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ وەك پشكی گەنجینەی فیدڕاڵی خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق.

بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی تەواوكاری ئەو مووچە ڕاگیراوانە، مووچەی مانگی 9ی پێ‌ تەواو بكرێت و دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

نوێدەکرێتەوە…

عێراق نرخی کڕینەوەی گەنمی بۆ ساڵی 2025 دیاری کرد
پێت عێراق نرخی کڕینەوەی گەنمی بۆ ساڵی 2025 دیاری کرد
خۆر لە ترۆپکی چالاکیدایە و ئەمساڵ زریانی زۆر ڕوودەدات
دوات خۆر لە ترۆپکی چالاکیدایە و ئەمساڵ زریانی زۆر ڕوودەدات
پەیوەندیدر