بەپێی توێژینەوەیەک گەر بەیانیان بە گەدەی بەتال کەوچکێک زەیتی زەیتون بخۆیت سەدان سوود بە جەستت دەبەشێت.
توێژینەوەکە دەریخستوە کە زەیتی زەیتون کە بە زێڕی شل ناودەبرێت، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و پێکهاتە تەندروستییە سودبەخشەکانی تر، کە باوترینیان بەکارهێنانیەتی وەک شلکەرەوەی سروشتی، و دەتوانێت کێشەی قەبزی کەمبکاتەوە، بەو پێیەی چەورییەکەی یارمەتی هێورکردنەوەی ناوەوەی ریخۆڵەکانی مرۆڤ دەدات .
هاوکات زواردنی زەیتی زەیتون بەتایبەت بە گەدەی بەتال ناوپۆشی گەدە دەدات لە پرۆسەی هەرسکردن و دەرکردنی پاشماوە و رێکخستنی وردە زیندەوەرانی ریخۆڵە بە درێژایی رۆژ، ئەمە جگە لە بەدەستهێنانی بڕى پێویستى رۆژانەی دژە ئۆکسێنەر و پۆلیفینۆل.
پێشتریش توێژینەوەکان دەریانخستبوو، کە زیاتر لە نیو کەوچکی چێشت زەیتى زەیتون دەتوانێت ئەگەری مردن بەهۆی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی تێکچونی دەمارەکان و نەخۆشیەکانی هەناسەدان کەم بکاتەوە.