كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێك بە كۆمسیۆنیشەوە ناتوانن بزانن دەنگدەران دەنگیان بەكێ داوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، بە پشت بەستن بە حوكمەكانی دەستووری ساڵی 2005، كە تیایدا هاتووە: سەروەری بۆ یاسایە و گەل سەرچاوەی دەسەڵاتەكانە و شەرعەیەتیان پێ دەدات، هەڵدەستن بە دەنگدان لە دەنگدانێكی نهێنی گشتی ڕاستەوخۆ و لەڕێگەی دامەزراوە دەستوورییەكانەوە.
ڕاشیگەیاندووە، لە یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هاتووە: دانانی ئەو پەیڕەو و ڕێنماییانەی بێگەردی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەپارێزن، پشت بەستن بەوە، كۆمسیۆن پابەندە بە پارێزگاری لە سەلامەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن و نهێنی دەنگدانی دەنگدەران.
جەختیشی كردۆتەوە، پارێزگاری كردن لە پاراستنی نهێنی دەنگدان بە یەكێك لە پێوەرەكانی بێگەردی دادەنرێت، هەربۆیە كۆمسیۆن لە پەیڕەو و ڕێكارە هونەرییەكانی بۆ ڕۆژی دەنگدان ئەمەی ڕەچاو كردووە و هیچ لایەنێك بە كۆمسیۆنیشەوە ناتوانن بزانن بژاردەكانی دەنگدەران چین و بۆ كێ دەنگیان داوە.