بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان لە دەروازەكانی هەرێمەوە لە ڕۆژانی هەڵبژاردن بڕیار درا



 

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت، لە سەر بریاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لە ڕۆژانی هەڵبژاردن هاتووچۆی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی ئاسایی دەبێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سەر بریاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و گەشتیارانی کوردستانی و بیانی و بازرگانان و کۆمپانیاکان دەکەینەوە بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ڕۆژانی هەڵبژاردن هاتووچۆی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی لە هەموو دەروازەکان بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانیش لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان ئاسایی و بەردەوام دەبێت و دەروازەکەمان داناخرێت و وەکو ڕۆژانی ئاسایی کراوە دەبیت.

بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕۆژی هەینی هەڵبژاردنی تایبەت و ڕۆژی یەك شەممە هەڵبژاردنی گشتی دەبێت.

بەفەرمی تەقتەق بووە قەزا
پێت بەفەرمی تەقتەق بووە قەزا
پۆلیسی سلێمانی: لێكردنەوە و بردنی ئاسنی پۆستەرەكان وەك دزی وایە
دوات پۆلیسی سلێمانی: لێكردنەوە و بردنی ئاسنی پۆستەرەكان وەك دزی وایە
پەیوەنیدر