سێ ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا



بە هۆی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستانەوە، سێ ڕۆژ پشوو لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەندرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، رۆژانى ١٩ تـاوەکو ٢١ى ئەم مانگە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکاندا پشووى فەرمى دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە، “بەهۆى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە ڕێکەوتى (٢٠/ ١٠/ ٢٠٢٤) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت؛ ڕێکەوتى (١٩) تاوەکو (٢١)ى ١٠/ ٢٠٢٤ کە دەکاتە رۆژانى (شەممە ، یەکشەممە، دووشەممە) پشووى فەرمى دەبێت لەسەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى”.

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە داهاتوو، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی کوردستانی هەژاند
پێت بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی کوردستانی هەژاند
قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری له‌سه‌ر جۆرێك‌ بتڵی غازی ماڵان‌ ده‌دات
دوات قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری له‌سه‌ر جۆرێك‌ بتڵی غازی ماڵان‌ ده‌دات
پەیوەندیدر