بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا



بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوام لە هەڵكشان و داكشان و ئەمڕۆ دوای ئەوەی ١٥٧ هەزاری تێپەڕاند، جارێكی دیكە بەهاكەی ڕوووی لە دابەزین كردەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە بەهای دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردەوە ١٠٠ دۆلار بوو بە ١٥٧ هەزار و ٣٥٠ دینار، بەڵام لە ئێستادا دابەزیوە بۆ ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بەهاكەی جارێكی دیكە دابەزیوەتەوە بەهۆی ئەوەی بانكی ناوەندی دۆلاری خستۆتە بازاڕ و ئەگەری ئەوەش هەیە سبەینێ‌ دۆلاری زیاتر بخاتە بازاڕەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە لە شكان و ١٠٠ دۆلار بە ٤ ملیۆن و ١٧٠ هەزار تمەنە.

بازاڕێکی قەرەباڵغ بەڵام گیرفانێکی چۆڵ
پێت بازاڕێکی قەرەباڵغ بەڵام گیرفانێکی چۆڵ
توانەوەی سەهۆڵ جیهانی تووشی مەترسیكردووە
دوات توانەوەی سەهۆڵ جیهانی تووشی مەترسیكردووە
پەیوەنیدر