قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری له‌سه‌ر جۆرێك‌ بتڵی غازی ماڵان‌ ده‌دات



قایمقامییەتی سلێمانی جۆرێك له‌ بتڵی غازی ماڵان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش له‌باره‌یه‌وه‌ هۆشداری به‌هاوڵاتیان ده‌دات.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند: دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی داواكاری بۆ فرۆشتنی جۆرێك له‌‌ بتڵی غازی ماڵان كه‌ له‌ پلاستیك دروستكراوه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی كراوه‌ بۆ پشكنین.

ئاماژەی بەوەشکرد: دوای پشكنین ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ بتڵه‌ نه‌گونجاوه‌ و شیاوی به‌كارهێنان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی تا فشاری 90 باڕی نییه‌.

ئەوەشی خستەروو؛ له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنین و نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی فرۆشتنی له‌ بازاڕه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه‌ له‌هه‌ر شوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.‌

سێ ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا
پێت سێ ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا
دارایی هەرێم: زیاتر لە ٧٧ ملیار دینار داهاتی ناوخۆمان بۆ بەغدا نارد
دوات دارایی هەرێم: زیاتر لە ٧٧ ملیار دینار داهاتی ناوخۆمان بۆ بەغدا نارد
پەیوەنیدر