ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات



سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەچێتە ئەنقەرە و لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێشوازی لێدەکرێت.

دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند، ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆده‌بێته‌وه‌.

وتیشى: هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

بە پێی زانیارییەکان، ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.

مانگی نیسانی ڕابردوو ئەردۆغان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی هەولێریشی کرد و لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی خۆراک لە سلێمانی دەستیپێكرد
پێت دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی خۆراک لە سلێمانی دەستیپێكرد
ئەمینداری یەكگرتوو: بەرپرسانە و لەخواترسانە دەنگ بدەن
دوات ئەمینداری یەكگرتوو: بەرپرسانە و لەخواترسانە دەنگ بدەن
پەیوەنیدر