سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پەیوەندییەكانی هەرێم و عێراق بەشاندی باڵای یۆنامی ڕادەگەیەنێت، تاكە چارەسەر جێبەجێ كردنی دەستوورە.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، 2024/10/15، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له د. محەمه‌د ئهلحهسسان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و به‌رپرسی نوێی تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یۆنامی) كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له ئهلحهسسان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركی یۆنامی، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه ئهلحهسسان، “وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی به سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هاوكارییان له‌گه‌ڵ تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق.”
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، هه‌ردوولا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تی ئێزدییه‌كانیان خسته به‌ر باس و نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
لەبارەی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غداش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی، “تاقه چاره‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تیی ده‌ستوور و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراقه، هه‌روه‌ها باشكردنی دۆخی ئێزدییان و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.”