دادگای فیدڕاڵی داوایەكی فەرمانبەران و مامۆستایانی ڕەتكردەوە



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق داوایەكی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی کەرکوکی ڕەتکردەوە.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق داوایەكی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی کەرکوکی سەبارەت بە گواستنەوەی مووچەكانیان بۆ سەر میلاكی عێراق ڕەتكردەوە.

ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە لە سكاڵاكەیاندا داوایان كردووە، دۆسیەی گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیراساتی كوردی لە وەزارەتی پەروەردەی فیدڕاڵی یەكلایی بكرێتەوە و پابەند بكرێت سەرجەم پێداویستییەكان لەڕووی كارگێڕی و داراییەوە بۆ پڕۆسەی گواستنەوەیان دابین بكات.

دادگای فیدڕاڵی لە داواكەدا بڕیاری داوە بە “ڕەت كردنەوەی داواكە بەهۆی ئەوەی لە تایبەتمەندی ئەوان نییە”.

نێچیرڤان بارزانی: تاكە چارەسەر جێبەجێ‌ كردنی دەستوورە
پێت نێچیرڤان بارزانی: تاكە چارەسەر جێبەجێ‌ كردنی دەستوورە
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە سەبارەت بە مووچەی مانگی نۆی هەرێم
دوات ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە سەبارەت بە مووچەی مانگی نۆی هەرێم
پەیوەندیدار