“سەری مارەکە دەپەڕێنین”



ئیتامار بن عەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، “ئیسڕائیل دەرفەتی ئەوەی هەیە بە لێدانی ئێران سەری مارەکە بپەرێنێت”.

 

بن عەفیر جەختی لەوە کردەوە کە “بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل کاردەکات بۆ ئەوەی بڕیاری بوێرانە بدات”.

 

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، بە پشتبەستن بە زانیاری بەرپرسانی ئاگادار، بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە کە ئیسڕائیل ئامادەیە بۆ لێدانی ئامانجە سەربازییەکانی ئێران .

 

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە؛ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران “پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ٥ی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت”.

 

هاوکات کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکایش، بە پشت بەستن بە زانیاری لە کاربەدەستانی ئەمریکی ڕایگەیاند؛ واشنتۆن پێی وایە ئیسڕائیل مەودای وەڵامدانەوەی ئەگەری خۆی بۆ هێرشی ئێران لەم مانگەدا بۆ ئامانجە سەربازییەکان و ژێرخانی وزە بەرتەسک کردووەتەوە.

پەیامێک لە ناتۆوە بۆ پوتین
پێت پەیامێک لە ناتۆوە بۆ پوتین
شارەزایەکی کەشناسی: کەشێکی ناسەقامگیر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دوات شارەزایەکی کەشناسی: کەشێکی ناسەقامگیر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەندیدار