ئیسڕائیلییەکان ئاشتییان دەوێت



ئیسڕائیلییەکان دەیانەوێت شەڕ بووەستێت و لەگەڵ حزبووڵادا ڕێککەوتن بکرێت، نیوەی ئیسڕائیلییەکان هەست بە سەلامەتی ناکەن و ٪٢٠ دەیانەوێت وڵاتەکەیان جێبهێڵن.

ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسڕائیلی، ئەمڕۆ لە نوێترین ژمارەیدا ڕاپرسییەکی لەباری دۆخی ئەمنی هاووڵاتییانی ئیسڕائیل بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی ڕاپرسییەکە زیاتر لە نیوەی ئیسڕائیلییەکان هەست بە سەلامەتی ناکەن، ٪٤٩ ئیسڕائیلییەکان هەست بە سەلامەتی دەکەن، ٪٤٢.٢ پێیان وایە دەبێت حکومەتی ئیسڕائیل لەگەڵ حەماسدا ڕێککەوتن بکات.

بەهۆی شەڕ و ماڵوێرانییەوە کار گەیشتووەتە ئەوەی ٪٢٠ی ئیسڕائیلییەکان ئەگەر دۆخی داراییان هاوکاربێت، ئەوا دەیانەوێت وڵاتەکەیان جێبهێڵن.

ڕۆژنامەی یەدعوت ئەحەرنوتی ئیسڕائیلی بڵاویکردووەتەوە، ٪٦٧ ئیسڕائیلییەکان پشتگیری کۆتایهێنان بە شەڕ و ڕێککەوتن دەکەن، ئەمەش لەپێناو ئاشتی و سەلامەتی خۆیان و وڵاتەکەیان، بەڵام هێشتا ٪٥٢.٦ی ئیسڕائیلییەکان لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو کەسانەن کە لەلایەن حەماسەوە دەستگیرکراون.
لە بەرامبەردا، تەنها ٪١٥.٨ی ئیسڕائیلییەکان لەگەڵ تۆڵەکردنەوەدان، ڕوخاندنی ژێرخانی ئابووری حەماسیان بە گرنگترین پرس دەزانن.

 

 

كۆمسیۆن كاتژمێرەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتی دیاریكرد
پێت كۆمسیۆن كاتژمێرەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتی دیاریكرد
بافڵ تاڵەبانی: سوێند بەخوا دەیاننێرمەوە لۆ مارێ‌
دوات بافڵ تاڵەبانی: سوێند بەخوا دەیاننێرمەوە لۆ مارێ‌
پەیوەندیدار