کەشناسی: باران دەبارێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و سبەینێش لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگەی دهۆک باران دەبارێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگەی دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک باران لە درەنگانی شەودا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر  : 33 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى

دهۆک : 32 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 36 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 34 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 32 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 22 پلەى سیلیزى

سۆران  : 31 پلەى سیلیزى

گەرمیان :  37 پلەى سیلیزى

شارەزایەکی کەشناسی: کەشێکی ناسەقامگیر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێت شارەزایەکی کەشناسی: کەشێکی ناسەقامگیر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
سلێمانی؛ دەست بەسەر زیاتر لە 410 تۆن خۆراک و دەرمانی خراپ و بەسەرچووداگیراوە
دوات سلێمانی؛ دەست بەسەر زیاتر لە 410 تۆن خۆراک و دەرمانی خراپ و بەسەرچووداگیراوە
پەیوەندیدار